AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٣٠ ١٣:٤٩

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم:

هێزەکانی ئەمریکا بەم زووانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ناکشێنەوە

هێزەکانی ئەمریکا بەم زووانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ناکشێنەوە

سەرلەشکەر جەبار یاوەر وێڕای مەترسیدار وەسف کردنی کشانەوەی خێرای هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم وەکوو کشانەوەیان لە ئەفغانستان، دەڵێت نیشانەیەک لەسەر کشانەوەی خێرای هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر جەبار یاوەر، ئەمینداری گشطی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان نیسبەت بە لێکەوتەکانی کشانەوەی خێرای ئەمریکا و هاوپەیمانی دژە داعش لە عێراق هۆشداریی دا و هۆکارەکەیی پێویست بوونی هێزە کوردی و عێراقییەکان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی لە بەرەنگار بوونەوەی داعش ڕاگەیاند.

جبار یاوەر نیسبەت بە کردەیی کردنەوەی بڕیاری نوێ لە عێراق لە سەر پێکهێنانی فەرماندەیی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و عێراقی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان جەختی کرد و وتی تا کاتێک تیپە نوێ و هاوبەشەکان لە ئەو ناوچە جێگیر نەبن ئاسایشی ئەو ناوچە دابین نابێت. ناوبراو هیوای خواست تیپە هاوبەشەکان لە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە تا پێش لە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە 10 ی ئۆکتۆبەر لە ناوچە مەترسیدارەکان جێگیر ببن.

فەرماندەی باڵای هێزی پێشمەرگەی هەرێم لە درێژەی پاڵپشتی هاوپەیمانان لە هێزەکانی پێشمەرگە و عێراق هەواڵی دا بەڵام جەخت یکرد کە کشانەوەی یەکجارەکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق مەترسیدار دەبێت.

News ID 38767

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha